مایكرۆسۆفت 365همین ئۆفیسی خۆی له عێراق ده‌كاته‌وه
ئا/ خه‌لیل بله‌یی
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانی جیهان له بواری پرۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ر و له سه‌رتاسه‌ری جیهان نووسینگه‌ی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و سه‌قامگیرییه و ئه‌و بازاره‌ی كۆمپانیاكانه له كوردستان هه‌یه‌تی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ( 14ی نیسانی 2014 ) به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نووسینگه‌ی خۆی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه.
له كۆنفرانسێكی دوو رۆژه كه له هوتێل رۆتانای هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسان به‌رێوه‌چو ، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی ژماره 365 خۆی له عێراق راگه‌یاند .
هه‌ر له‌میانه‌ی كۆنفرانسه‌دا تیمێكی شاره‌زای مایكرۆسۆفت دواترین داهێنانه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای كۆمپانیاكه‌یان بۆ هاوبه‌ش و كڕیاره‌كان روونكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی مه‌شقكردن له‌سه‌ر تازه‌ترین به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی مایكرۆسۆفت.
له‌و رێوره‌سمه‌دا خاتوو (هودا یۆنان) سه‌رۆكی تیمی هه‌رێمایه‌تی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له وڵاتی لوبنان و بازاڕه نوێییه‌كان كه عێراقیش ده‌گرێته‌وه، مایكرۆسۆفت له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و كۆمپانیاكان له عێراق كارده‌كات بۆ پێشڕه‌ویی له‌گه‌شه‌ی ئابوری ناوچه‌كه و توانای ركابه‌ریكردن له رێگای ته‌كنه‌لۆجیا و داهێنانه‌كانه‌وه، هودا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند به هۆی بارودۆخی سه‌قامگیری كوردستان كاره‌كانیان له رێگای هاوبه‌شه ناوخۆییه‌كانیان له هه‌رێم به‌ڕێوه‌دبه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كان ئاشكرا بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ژماره‌یان به‌پێی فراوانبوونی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌بێت .
له‌رێگای كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی 365 هه‌مووان ده‌توانن سودمه‌ند بن له به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه، هه‌روه‌ك له ئێستادا هه‌مووان ده‌توانن سوود وه‌ربگرن له توانای ئۆفیسه‌كه و په‌یوه‌ندیكردن له رێی (كلاود)ه‌وه.
خاتوو (هودا یۆنان) رایگه‌یاند، " هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بیه‌وێت له‌گه‌ڵ(كلاود)دا مامه‌ڵه بكات له رێی ئۆفیسی 365 پێویست ناكات شێوازی كاركردنی پێشووی بگۆرێت، چونكه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك مایكرۆسۆفت و ۆرد و ئێكسل و پاوه‌رپۆینت و نۆت و ئه‌كسس كه له رابردوودا خه‌ڵكی تاقیكردۆته‌وه، له پاڵ ئه‌وه‌دا كارئاسانی ته‌واو ده‌خاته به‌رده‌ست كارمه‌ندان بۆ شاره‌زابوون ئینجا له رێگای كۆمپیوته‌ر بێت یان مۆبایل" .
له یه‌كه‌م رۆژی چالاكیه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای مایكرۆسۆفت به‌رێوه‌چوو تێیدا شاره‌زاكانی مایكرۆسۆفت زنجیره ۆركشۆپ و راهێنانیان بهرێوهبڕد له رێگایه‌وه نه‌خشه‌ی پلانیان بۆ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان خسته‌ڕوو .
هه‌ر به گوێره‌ی به‌رنامه‌كه‌یان رۆژی دووه‌می چالاكیه‌كه ته‌رخان ده‌كرێ بۆ كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی 365 له‌گه‌ڵ خستنه‌به‌رده‌ستی نه‌وه‌ی داهاتووی خزمه‌تگوزاریی به‌رهه‌مداری(كلاود) بۆ بازرگانی به‌هه‌موو قه‌باره‌یه‌ك، ئه‌م نه‌وه‌یه به‌رنامه‌كانی(مایكرۆسۆفت وئۆفیس و شهیرۆنت ئۆنلاین و ئیكسچهینگ و لینك ئۆنلاین)پێكه‌وه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رده‌وام ئه‌پده‌یت ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م چالاكییه‌دا هه‌لی ئه‌وه ره‌خسێنرا به‌شداربووان ئاشنا بن به‌و ئامێره نوێیانه‌ی كه به سیستمی ویندۆز1.8 كار ده‌كه‌ن و فیچه‌رێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌پده‌یتكردنی سیستمی ویندۆز 8 .
هه‌روه‌ها مایكرۆسۆفت له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین چالاكی پیشه‌سازی ته‌كنۆلۆژیای ئای تی له عێراقدا ئه‌زمونی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی بۆ به‌كارهێنه‌ران ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی په‌یدا بكه‌ن له‌سه‌ر تازه‌ترین ئۆفه‌ره‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و سووده راستهوخۆكانی ئه‌م كۆمپانیایه.
