لاپتۆپ جێگەی ئامێرەكانی گەمەكردنیش دەگرێتەوە
لاپتۆپ بە واتایەكی دیكە بڵێین كۆمپیوتەری گەڕۆك و جانتایی، هەر زوو شوێنی بە كۆمپیوتەری سەرمێز لەق كرد و دەكرێت بڵێین تارادەیەك لە مەیدانەكە دووری خستەوە، بەڵام ئایا لاپتۆپ دەتوانێت شوێنی ئامێرەكانی دیكەی گەمەكردن وەك PSP،xobox، plystyshion بگرێتەوە، ماوەیەكە كۆمپانیای MSI بە داهێنانی لاپتۆپە بەهێزەكانی خەریكە ئەو بوارەش تاقی بكاتەوە.
كۆمپانیای ناوبراو لەم ماوەیەدا نۆتی بۆكی GS60 Ghost proی بەرهەم هێنا، كە شاشەكەی 15.6 ئینجە و كوالیتی نیشاندانی لە جۆری K3یە. كێشی لاپتۆپەكە تەنیا 2.2 كیلۆگرامە، ئەم لاپتۆپە پرۆسسەری جۆری Core i7 هەیە. هاردەكەی لە جۆری SSDیە و هەروەها كیبۆردەكەی لە كانزای ستیلە كە بەكارهێنەرەكەی دەتوانێت بە ویستی خۆی رەنگی رووناكی دوگمەكانی بگۆڕێ.
