تەنیا بە یەك گرتە دەقێك وەربگێڕە
لە سەردەمێكدا دەگوترا مرۆڤ چەندە زمان بزانێ ئەوەندە مرۆڤەیە، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا بە سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای نوێ ئەم پەندە باوی نەماوە، چونكە دەتوانی ئەوەی مەبەستتە بە زمانی مەبەست لەیەك چركەدا وەربگێڕی. ئەوانەی بۆ یەكجاریش هێڵی ئەنتەرنێتیان بەكار هێنابێ دەزانن سایتی گوگڵ چ گرنگییەكی هەیە، یەكێك لەو گرنگیانە وەرگێڕانە بەو زمانەی مەبەستتە، بەداخەوە زمانی كوردی لە ریزی ئەو زمانانە دا نییە كە بتەهوێ لە زمانێكی دیكە وەرگێڕانی پێبكەی، چەندین پرۆگرامیش بۆ ئەو مەبەستە بەرهەم هاتوون، یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی Ace Translator ە، بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە بە ئاسانی دەتوانیت ئەو دەقانەی كە مەبەستتانە بە 53 زمان وەربگێڕدرێ، كاركردن بەو زمانە زۆر ئاسانە و هەر ئەوەندە بەسە ئەوكاتەی هێڵی ئەنتەرنێتت هەیە دەقەكە هەڵبژێری و بەهۆی كرداری كۆپی و پێستەوە، دەقەكە بخەیە ناو ئەو بۆكسەی كە بۆی داندراوە، دواتر فەرمانی Translate دابگری و دوای چەند چركەیەك دەقەكەی بەو زمانەی مەبەستتە وەربگری.
