شەحنكەرەوە و قایشی ئۆتۆمبێل
شەحنكردنەوەی مۆبایل و ئامێرە ئەلكترۆنییەكان بەراست ئەوەندەش گرنگ نییە كە كۆمپانیاكان هەر رۆژە بەرهەمێكی نوێ و شەحنكەرەوەیەكی تایبەتی بەرهەم دێنن، بەتایبەتی لە ئۆتۆمبێلدا، چونكە تەنانەت ئۆتۆمبێلە هەرە كۆنەكانیش شوێنی تایبەتیان هەیە بۆ شەحنكردنەوەی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان، ئۆتۆمبێلە نوێیەكان هەر زۆر تایبەتمەندی دیكەی لەو بوارەیاندا هەیە. هەرچەندە لەم دواییەدا شەحنكەرەوەیەك بەرهەم هاتووە كە لە قایشی ئۆتۆمبێل دەخرێت و شوێنی USB تێدایە بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل و تەبلێت و كامێرا و ئامێرەكانی دیكە..
