مۆبایلێكی سمارت كامێراكەی گەیشتە 50 میگاپیكسل
ركابەری لەنێوان كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنی مۆبایلە سمارتەكان هەروا گەرمە، هەركام هەوڵ دەدەن توانایی و خزمەتگوزاری نوێتر بخەنە ناو مۆبایلەكانیان بۆ ئەوەی كە لە ركابەرییەكەدا یەكەم بن.
لەم دواییەدا كۆمپانیای Oppo كە ناوێكی نامۆیە و زۆریش ئاشنا نییە بڕیاری داوە مۆبایلێك بەناوی oppo find7 بخاتە ناو بازاڕەوە كە كامێراكەی كوالیتی وێنەگرتنەكەی بگاتە 50 میگاپیكسل كە ئەمەش بۆ مۆبایل رێژەیەكی خەیاڵییە. كامێراكە شاشەكەی 5.5 ئینجە بە كوالیتی نیشاندانی QHD كە ئەمەش وا دەكات لە مەیدانەكەدا یەكەم بێت، هەرچەندە هەتا ئێستا ئەم مۆبایلە لە چوارچێوەی بیرۆكە دایە و بەشێوەیەكی رەسمی نەخراوەتە بازاڕەوە.
