مۆبایل لە خزمەت تەندروستیدا

مۆبایل لە خزمەت تەندروستیدا
مۆبایل لە خزمەت تەندروستیدا
بەرهەم هێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ هەستیان بەو مەترسییە كردووە كە تەكنەلۆژیا لەگەڵ خاڵە باش و بەهێزەكانی بۆتە مەترسییەكیش لەسەر ژیانی مرۆڤ لە ئایندەدا، چونكە تەكنەلۆژیا وای كردووە مرۆڤ بەرەو تەمبەڵی و حەسانەوەی جەستە بڕوات كە ئەمەش كورد گوتەنی هەزار و یەك نەخۆشی بە دواوە، سستی و جوڵە نەكردن سەرچاوەی گشت نەخۆشییەكانە، لە سەرووی هەموویان قەڵەوی و كێش زیاد بوون. هەربۆیە بەرهەم هێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ هەوڵ دەدەن هەر بە تەكنەلۆژیا ئەم مەترسییە بڕەوێننەوە، مۆبایلە هۆشمەندەكان لە داهاتوودا ئەم ئەركە بەئەستۆ دەگرن. لەم دواییەدا هەوڵ دراوە ئامێرێكی لاوەكی بۆ مۆبایلی ئایفۆن بەرهەم بێت بەناوی Wello كە لە راستیدا كاوەرێكە و مۆبایلەكەی تێ دەخرێت. كاوەرەكە تەنكە و كێشەیەك بۆ بارستایی مۆبایلەكە چێ ناكات، بەڵام ئەو هەستەوەرانەی لەو كاوەرەدا هەن دەتوانن هەموو دەم زەختی خوێن، لێدانی دڵ، گەرمی جەستە و رێژەی ئۆكسیژێن لە خوێندا بپێوین. ئەگەر كێشەیەك لەوانەدا هەبێت بە جەرەس خاوەنەكەی ئاگادار بكەنەوە.
Top