مۆبایلێكی تایبەت و دیزاینێكی سەرنجڕاكێش

مۆبایلێكی تایبەت و دیزاینێكی سەرنجڕاكێش
مۆبایلێكی تایبەت و دیزاینێكی سەرنجڕاكێش

یەكێك لەو مۆبایلە سەرنجڕاكێشانەی كە لە پیشانگای ساڵانەی بەرشەلۆنا خرایە روو، مۆبایلە دوو شاشەكەی Yota بوو. مۆبایلی ناوبراو ساڵی رابردووش لەو پیشانگایەدا بە كۆمەڵێك كەموكوڕییەوە نیشاندرا، بەڵام ئەمساڵ گشت كەموكوڕییەكانی باش كردبوو و گۆڕانكارییەكی جددیشی تێدا پێكهێنابوو.
ئەم مۆبایلە هەم پێشەوەو هەم پشتەوەی شاشەیە، شاشەی پشتەوەی لە جۆری E-Linkە، واتە ئەو شاشانەی كە بۆ كتێبخوێنە دیجیتالییەكان سوودی لێدەبیندرێت. لە شاشەی پشتەوەدا دەكرێت ئیمێلەكان، كورتە پەیامەكان، ببیندرێن. بەڵام شاشەی پێشەوە 5 ئینجییە و لە جۆری AMOLEDیە. شەپۆلی خێرایی 2.3 گیگاهێرتزە.
Top