پرێنت كردن بە نزیك كردنەوەی مۆبایل
سیستەمی NFC ئەو سیستەمەیە كە بۆ كارتە بانكییەكان سوودی لێوەردەگیرێت، هەروەها بۆ كارتەكانی كردنەوەی دەرگا ئەمنییەكان و لەم دواییەدا ئەم سیستەمە خرایە ناو مۆبایلە هۆشمەندەكانیشەوە، لەو سیستەمەدا تەنیا بە نزیك كردنەوەی دوو ئامێر كە خاوەنی ئەو سیستەمەن پەیوەندیان لەنێواندا دروست دەبێت، پرینتەرێكی تایبەت كە سیستەمی NFC لەسەرە خرایە بازاڕەوە، پرینتەرەكە دەتوانێت لە یەك خولەك دا 28 لاپەڕە چاپ بكات، بۆ چاپكردنی لاپەڕەكەش هەر ئەوەندە بەسە كە مۆبایلەكەت دوكۆمێنت یان وێنەی تێدابێت لە پرینتەرەكە نزیك بكەیەوە و دەست بكات بە پرێنت كردن.
