بەم پرۆگرامە مۆبایلەكانتان نادزرێن!

بەم پرۆگرامە مۆبایلەكانتان نادزرێن!
بەم پرۆگرامە مۆبایلەكانتان نادزرێن!
مۆبایل ئێستاكە هەر ئامێرێكی پەیوەندی كردن نییە، بەڵكو ئەرشیڤێكی هەڵگری داتا و نەێنییە تایبەتییەكانە. بۆیە بزربوون یان دزرانی كێشەی گەورە بۆ خاوەنەكەی دروست دەكات، بەتایبەتی كێشەی كۆمەڵایەتی و ئەمنییەتی! گەر لەوە دەترسن رۆژێك مۆبایلەكەتان ون بێ یان بدزرێ پرۆگرامی Got Ya! كە پرۆگرامێكی زۆر تایبەتە لەسەر مۆبایلەكەتان دابنێن. ئەم پرۆگرامە بۆ سیستەمی ئەندرۆید دەگونجێت، كاركردنی گشتی پرۆگرامەكە بەم شێوەیە، ئەگەر هاندەكەتان دزرا و ئەگەر داخرابێ و دزەكە هەوڵی كردنەوەی مۆبایلە داخراوەكە بدات، پرۆگرامەكە وێنەیەك لە دزەكە دەگرێت، هەروەها شوێنی دزەكە بە SMS یا ئیمێلێك كە پێشووتر بۆتان دیاری كردووە بەڕێ دەكات، تەنانەت مۆبایلەكە پەیامێك لەسەر شاشەكە نیشان دەدات كە پێشووتر نووسیوتانە، وەك مۆبایلەكەم بدەوە ئەگەر نا وێنەكەت لەلای منە و پۆلیسی لێ ئاگادار دەكەمەوە!
Top