هەم گلۆپە و هەم سپیكەرێكی گونجاو
گلۆپ یان سپیكەری جۆری AwoX Striim LIGHT گەرچی كاری سەرەكی گلۆپە وەك گلۆپ بۆ رووناككردنەوە سوودی لێوەردەگیرێت، بەڵام لەناو ئەو گلۆپەدا سپیكەرێكی گونجاو داندراوە كە وایەرلەیسە و بەهۆی بلوتوسەوە بە مۆبایل و تەبلێت و لاپتۆپەوە و پەیوەند دەدرێت و دەكرێت ئەو گۆرانی و ئاهەنگەی كە حەز دەكەی گوێی لێبگری لەو سپیكەرە گلۆپەوە بە دەنگێكی باشتر بڵاو بكرێتەوە.
گلۆپە سپیكەرەكە بەكارهێنانی گەلێك ئاسانە و دەتوانی هەر لە شوێنی گلۆپی ئاسایی بخەیت و لە هەرشوێنێك لە ماڵەوە كە بۆ ئەوە دەگونجێت لێی دابنێی. سپیكەرە گلۆپەكە هەم بۆ رووناكی و هەم بۆ دەنگەكەی ریمۆت كۆنترۆڵی لەگەڵدایە و دەتوانی دەنگی كەم و زیاد یان رووناكی كەم و زیاد بكەی.
