قەڵەمیش دەچێندرێت!

قەڵەمیش دەچێندرێت!
قەڵەمیش دەچێندرێت!
تێكدان و پیسكردنی ژینگە بەهۆی كاغەز و كارتۆن و كەرەسەی خوێندنەوە وای كردووە كە كۆمپانیایەك هەوڵبدات داهێنانێكی نوێ و گۆڕانكارییەكی نوێ لەم بارەوە بكات، ئەویش داهێنانی جۆرە قەڵەم دارێكە كە كاتێك تەواو بوو دەكرێت بچندرێت. ئەم قەڵەم دارانە كە بە Sprout ناسراون هەركامیان تۆی گیایەكی لە بنەكەیدا هەڵگرتووە، كاتێك قەڵەمەكەت تەواو كرد و تەنیا كەمێك مایەوە لەناو گوڵدانی بخە و كەمێك ئاوی بدە هەتا گوڵێك یان سەوزەیەك بڕوێت و گوڵ و سەوزەكانیش بریتین لە: ریحانە، گوڵی دەمە شێر، تەماتە، گوڵی هەمیشە بەهار، نەعنە، جاترە،...تاد. لەسەر هەركام لە قەڵەمەكان وێنەیەك لەو گوڵ یا سەوزەیە دراوە كە دەكرێت بچێندرێت. چونكە ئەو تۆوانەی لە قەڵەمەكە داندراون بەتەڕبوون تێكدەچن بۆیە ئەوەی بەكاری دێنێت بەتایبەتی منداڵان بنی قەڵەمەكە بە ددان بجوون كە زۆر لە منداڵ ئەو خووەیان هەیە.
Top