مۆنیتۆرە نوێیەكان بە گشت پەنجەكانی دەست هەستیارن
كۆمپانیای AOC یەكێك لە كۆمپانیاكانی مەزنی مۆنیتۆرە لە جیەاندا، لەم ماوەیەدا چەند مۆنیتۆرێكی گەورەی هێنایە بەرهەم كە سایز و قەوارەكەیان 21،5 و 23،6 ئینجە. ئەو مۆنیتۆرە نوێیانە تەواو لەمسین و بە هەر دە پەنجەی دەست لە یەك كاتدا دەكرێت كاری پێبكرێت و لە راستیدا بۆ ویندۆز8 گونجاون. مۆنیتۆرەكان فول ئیچ دین و خاوەنی سپیكەر، مایكرۆفۆن و وێب كەمی تایبەتن، ئیدی بەكارهێنەر بۆ چاتكردن و گفتوگۆی دەنگ و رەنگی پێویستی بە كامێرای تایبەت نییە، چونكە سەرەڕای وێب كەم سپیكەر و مایكرۆفۆنەكەشیان تایبەتە.
مۆنیتۆرە 21 ئینجەكە بەناوی i2272Pwhut ناسراوە و ئەوەی تریان بە مۆدێلی i2472Pwhut دەناسرێت.
جگە لەوەی كە تەواو لەمسین ماوس و كیبۆردیشیان دەچێتە سەر. هەروەها دوو شوێنی HDMIشیان هەیە و لەگەڵ شوێنی كێبڵی USB و هەروەها كێبڵی D-sub كە بە ئاسانی لەگەڵ كۆمپیوتەر و تەلەڤزیۆن لە پەیوەندی دادەبن.
