بە ئاسانترین شێواز سوود لە كۆمپیوتەر وەربگرە

بە ئاسانترین شێواز سوود لە كۆمپیوتەر وەربگرە
بە ئاسانترین شێواز سوود لە كۆمپیوتەر وەربگرە
قەدبڕ، لابڕ بەو رێگایانە دەگوترێن كە زۆر زووتر لە رێگەی سەرەكی دەتگەیەننە مەبەست، ئەم قەدبڕ و لابڕانە لە جیهانی كۆمپیوتەردا پێی دەگوترێت shortcut، “شۆرت كەت” ئاسانكاری زۆر لە كردنەوەی پرۆگرامەكان لە كوژاندنەوە و هەڵكردنەوەی كۆمپیوتەر لەو فەرمانانەی لە كۆمپیوتەردا ئەنجامیان دەدەی دەكەن. بۆ نموونە بۆ كردنەوەی پرۆگرامی word پێویست نەكات حەتمەن دەبێ كلیك لەسەر پرۆگرامەكە بكەی، بەڵكو بە دوگمەیەك پرۆگرامەكە بكرێتەوە چەندە ئاسانترە. یان بۆ نموونە نیازتە هەموو رۆژێك ئیمێلەكەت بكەیەوە، بۆ كردنەوەی ئیمێل دەبێت ئیمێل و پاسۆردەكەت بنووسی، بەڵام ئەگەر شۆرتكەتێك هەبێت تەنیا بە دوگمەیەك كە پێشتر بۆت داناوە ئێمێلەكەت دەكرێتەوە.
پرۆگرامی Perfect Hotkey بۆ چێكردنی قەدبڕ یان لابڕ و shortcut لە كۆمپیوتەردایە. بە سوود وەرگرتن لەم پرۆگرامە دەتوانیت بۆ هەموو كارێكی رۆژانەت دوگمەیەك دیاری بكەی تا ئەو كارەی كە بە 20 چركە یان خولەكێك ئەنجامی دەدەی بتوانی تەنیا لەیەك چركەدا ئەنجامی بدەی، بەشێك لە كارەكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
1- دانانی دە‌قێ لە‌پێشدا تایپكراو: بۆ نموونە‌ رستە‌یە‌ك هە‌یە‌ دە‌بێت رۆژانە‌ چە‌ندین جار بینووسی، بە‌ڵام كە‌ دوگمەیەكت بۆ ئەم رستەیە دیاری كرد ئیدی بە داگرتنی دوگمەكە رستەكە دەنووسرێت.
2- كردنە‌وە‌ی سایتە‌كان: بۆ نموونە‌ چە‌ندین سایت رۆژانە‌ سە‌ردانیان دە‌كە‌ی، بە‌ڵام گە‌ر دوگمە‌یە‌ك هە‌بێت بەداگرتنی دەستبەجێ هەموو ئەو سایتانەی سەردانیان دەكەی بكرێنەوە ئەركەكە هەم خێراترە و هەم ئاسانتر.
3- كردنە‌وە‌ی بە‌ خێرای پرۆگرامە‌كان: بۆ نموونە‌ تۆ دیزاینە‌ری و رۆژانە‌ دە‌بێت فۆتۆشۆپ و ئیندزاین و word و چەند پرۆگرامێكی دیكەش بكەیەوە، بەڵام بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە تەنیا بە داگرتنی دوگمەیەك گشت پرۆگرامەكانی مەبەستت دەكرێنەوە بەكورتی پرۆگرامەكە بۆ هەموو مەبەستێك دەشێت.
Top