تەنكترین مۆبایل لە جیهاندا تا ئەم رێكەوتە
دەستەواژەكانی وەك تەنكترین، باشترین، بەهێزترین، خێراترین...تاد لە جیهانی تەكنەلۆژیای دیجیتالی سەردەمدا تەمەنیان زۆر نییە، واتە هیچ شتێك بە باشترین و خێراترین و تەنكترین و و. بۆ هەمیشە نامێنێتەوە. هەربۆیە تا رێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەكرێت بڵێین تەنكترین مۆبایلی ژیرۆك مۆبایلی جۆری Gionee Elife Sە كە تەنیا بارستایەكەی تەنیا 5.5 ملمە. سیستەمی بەگەڕخەری ئەم مۆبایلە جۆری Amigo OSە كە ئەویش پشتیوانی لە سیستەمی ئەندرۆید دەكات. پرۆسیسەرەكەی چوار ناوەكییە كە خێراییەكەی دەگاتە 7.1 گیگاهێرتز. كامێراكەی 13 میگاپیكسلە. دوو گیگابایت رامەكەیەتی، كامێرای پێشەوەی 5 میگاپیكسلە. شاشەكەی 5 ئینجە.
