پرۆگرامێك بۆ دەستكاری كردنی وێنە

پرۆگرامێك بۆ دەستكاری كردنی وێنە
پرۆگرامێك بۆ دەستكاری كردنی وێنە
هەركاتێك باس لە دەستكاری كردنی وێنە دەكرێت دەست بەجێ بیر لە پرۆگرامی فۆتۆشۆپ دەكرێتەوە، گەرچی سەدان پرۆگرامی دیكە هەن كە لە زۆربواردا لە فۆتۆشۆپ لەسەرترن بەڵام یەك ئەرك ئەنجام دەدەن. كاركردن لەسەر فۆتۆشۆپ بۆ ئەوانەی كە شارەزایی پرۆگرامەكە نین دژوارە، كەچی پرۆگرامگەلی دیكە هەن كە بۆ كەسانی ناشارەزاش كاركردن لەسەریان سەخت نییە. پرۆگرامی Xara Photo & Graphic Designer یەكێك لەو پرۆگرامانەیە كە تواناگەلێكی زۆری هەیە كە بە بەراورد بە فۆشۆپ راستە لەیەك ئاستدا نین بەڵام زۆریش كەمتر نییە. تەواوی تواناكانی پێویست بۆ دەستكاركردنی وێنە و پشتیوانی كردن لە گشت فۆرماتەكان لەو پرۆگرامەدا هەن. هەروەها دەكرێت وێنەشی پێ بكێشرێتەوە. تەنانەت بەیەك كلیك وێنەكەی خۆت دەكەی بە وێنەیەكی تابلۆیی كە وا نیشان بدات بە دەست كێشراوەتەوە. توانای چێكردنی رۆژمێری سەرنجڕاكێش، چێكردنی لۆگۆ زۆر بەئاسانی، كارتی ریكلام و بەرگی DVD و بەرگی كتێب و...تاد. زۆربەی تواناكانی فۆتۆشۆپی هەیە لەگەڵ ئەوەیدا قەوارەكەشی كەمە.
Top