دووربكەویەوە لە كۆمپیوتەر قفڵ دەبێت

دووربكەویەوە لە كۆمپیوتەر قفڵ دەبێت
دووربكەویەوە لە كۆمپیوتەر قفڵ دەبێت

كۆمپیوتەر وەك سەرچاوەیەكی گرنگی داتاكان هەژمار دەكرێت، بەشێك لە داتاكان زۆر تایبەتن و پێویست ناكات كەسانی دیكە بیزانن، بەڵام كە كۆمپیوتەرەكەت بە پاسۆرد واتە كۆدی نەێنی دانەخەی لە دزە كردنە ناو زانیارییەكان دڵنیا نابی، كەچی پاسۆردیش كێشەی خۆی هەیە، چونكە زۆر جاران لەبیر دەچێتەوە، بەڵام لەم ماوانەدا ئامرازێكی بە قەد میدالیای سویچ بەناوی Gate keeper chain چێكراوە كە كاتێك لە كۆمپیوتەر دوور دەكەویەوە سیستەمەكە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی قفڵ دەبێت و كاتێكیش لە مێزەكەی خۆت نزیك بوویەوە دەكرێتەوە. كێشەكەی تەنیا 4 گرامە. لەگەڵ سیستەم 7 و 8 دەگونجێت، ئەو ئامرازە هەر تەنیا لە كۆمپیوتەردا سوودی لێوەرناگیردرێت بەڵكو بە دانانی ئەپلكەیشنێك لە مۆبایلدا كاتێك كە لە مۆبایلەكە دوور دەكەویەوە ئاگاداری خاوەنەكەی دەكاتەوە.
Top