پێنووسێكی سیحری هەتا هەتایە پێی بنووسە!!

پێنووسێكی سیحری هەتا هەتایە پێی بنووسە!!
پێنووسێكی سیحری هەتا هەتایە پێی بنووسە!!
قەڵەم گرنگترین ئامراز و سەرەتاییترین ئامرازی پەروەردەی مرۆڤەو مێژووەكەی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، هەر ئەو قەڵەمەی كە پێی دەگوترێت قەڵەمدار مێژوویەكی سەدان ساڵەی هەیە، ئەگەر رۆژێك قەڵەمێك بێت قەت مەرەكەبی نەبێت، قەت نەتراشرێت و هەمیشە و بۆ ئەبەد بنووسێ دەبێ چەندە گرنگ بێت؟
كۆمپانیای Pininfarina كە كۆمپانیایەكە ماشێن بەرهەم دێنێت واتە دیزاینی ئۆتۆمبێل دەكات وەك ئۆتۆمبێلی فیراری، مازراتی، فیات. ئەو كۆمپانیایە بەم دواییە قەڵەمێكی بەرهەم هێناوە. قەڵەمەكە كە بە EVER Pininfarina Cambiano ناسراوە ستایلێكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە، لە ئەلۆمینیۆم و دار چێكراوە، ئەو قەڵەمەدا هیچ مەرەكەبێكی تێدا نییە، لەبری ئەوە نوكی قەڵەمەكە لە كانزایەك بەناوی ethergraph چێكراوە كە دەكرێت بۆ هەمیشە پێی بنووسرێت. پێدەچێت كاتێك نوكی قەڵەمەكە بەسەر كاغەزدا دەهێنی، هەندێك لە مادەی ئەو كانزایە بە كاغەزەكەوە بنووسێت و وەك قەڵەم دار بنووسێت.
Top