تەلەڤزیۆنە سێ رەهەندی و چەماوە و سمارتەكەی سامسۆنگ

تەلەڤزیۆنە سێ رەهەندی و چەماوە و سمارتەكەی سامسۆنگ
تەلەڤزیۆنە سێ رەهەندی و چەماوە و سمارتەكەی سامسۆنگ
سامسۆنگ و ئێل جی وەك دوو كۆمپانیای گرنگی تەكنەلۆژیای نوێ پێكەوە لە ركابەرییەكی جددی دان، گەرچی هەردووكیشیان هی كۆریای باشوورن، ئەم ركابەرییەش وای كردووە كە هەمیشە چاوەڕوانی بەرهەمی نوێ و بەتایبەتمەندی نوێیەوە لەو دوو كۆمپانیایە بین.
یەكێك لە نوێترین بەرهەمەكانی سامسۆنگ تەلەڤزیۆنێكی OLED چەماوەیە كە لەیەك كاتدا دوو دیمەنی سێ رەهەندی نیشان دەدات، ئەوە بەو مانایە دێت كە لەیەك كاتدا دوو كەس بە سوود وەرگرتن لە چاویلكەی تایبەت بە سێ رەهەندی دوو دیمەنی جیا دەبینن بۆ نموونە یەكێك سەیری فیلم دەكات و ئەویتریان گوێ بە هەواڵ دەدات. گۆڕینی كەناڵەكەش بە دوگمەیەك لەسەر چاویلكەكە ئەنجام دەدرێت. گرنگ لەوە دایە كە بەهۆی چاویلكەكە و هیدفۆنێكی تایبەت ناهێڵێت دەنگی هیچ كام لەو دوو كەناڵە تێكەڵ بەیەك بن، هەركەسە و گوێی لەدەنگی كەناڵەكەی خۆی دەبێت.
تەلەڤزیۆنەكەی سامسۆنگ كە بە 3D dual View ناسراوە زۆر وەك سینەمایەكی سێ رەهەندی دەچێت، چونكە بەهۆی ئەوەی كە چەماوەیە راست وەك پەردەی سینەما دەبیندرێت.
Top