سپیكەری وایەرلەیس بۆ مۆبایلی سمارت

سپیكەری وایەرلەیس بۆ مۆبایلی سمارت
سپیكەری وایەرلەیس بۆ مۆبایلی سمارت
سپیكەر یان بڵندگۆ بۆ مۆبایل و تەبلێت ولاپتۆپ رۆڵێكی گرنگ دەبینێت، بەتایبەتی بۆ مۆبایل، چونكە سپیكەری مۆبایل ئاستی دەنگی نزمە و بۆ ئەوە نابێت كە لەمەودای دە مەترییەوە گوێی بۆ بگری، بۆیە بەرهەم هێنانی تەكنەلۆژیای نوێ سپیكەری جۆری BoomBoxیان بەرهەم هێناوە، كە لە تەكنەلۆژیایەكی نوێ بەناوی NearFA سوود وەردەگرێت و لەگەڵ گشت مۆبایلە هۆشمەندەكان دەگونجێت. ئاستی بەرزی دەنگی سپیكەرەكە 100 هەتا 20 كیلۆ هێرتزە و شەحن دەبێتەوە، هەتا 10 كاتژمێر كاركردن شەحنەكەی دانابەزێت. كۆمپانیای بەرهەم هێنی سپیكەرەكە رایدەگەیەنێت كە سپیكەرەكە پێوسیتی بە بلوتوس یا وایەرلەیسی دیكە نییە، تەنیا ئەوەندە بەسە كە سپیكەرەكە پێ بكەی و مۆبایلەكەت لەسەر سپیكەرە دابنێی ئەو ئاوازەی كە مەبەستتە پێی بكەی. سپیكەرێكی لەم چەشنە بۆ وەرزی بەهار كە گەشت و سەیران خۆش و زۆر دەبن زۆر پێویستە.
Top