گەیم پەدێكی وایەرلەیسی ئەندرۆید

گەیم پەدێكی وایەرلەیسی ئەندرۆید
گەیم پەدێكی وایەرلەیسی ئەندرۆید
سامسۆنگ لە پێشانگای ساڵانەی خۆیدا كە مانگی رابردوو لە مالاگای ئیسپانیا دەستی پێكرد، پەردەی لەسەر چەندین بەرهەمی نوێی خۆی هەڵدایەوە، یەكێك لەوانە گەیم پەدێكی وایەرلەیس بوو كە بە تەبلێت و مۆبایل و ئەو ئامێرانەی لە سیستەمی ئەندرۆید سوود وەردەگرن پەیوەند دەدرێت. گەیم پەدە وایەرلەیسەكە كە بە Wireless GamePad ناسراوە بەگشت ئامێرێكی ئەندرۆیدی پەیوەند دەدرێت و كۆنترۆڵكردنی گەیم بەهۆی ئەو گەیم پەدەوە ئاسانە. پەیوەندەییەكەش بەهۆی بلوتوسەوەیە. بەڵام دەبێت بۆ ئەوەی كە كێشەت نەیەتە پێش ئەپلكەیشنێكی تایبەت لەسەر مۆبایلەكەت یان تەبلێتەكەت دابنێی. جگە لە چوار دوگمە گرنگەكە گۆیەكی ئەنالۆگۆیشی لەسەرە.
Top