ئاوێنەی ســــــیحری LG
LG بەبێ ریكلام لەو چەند ساڵەی دواییدا بەرەوپێشچوونێكی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە، تاكو ئێستا بەرهەمگەلێكی زۆر لەو كۆمپانیایە كەوتوونەتە بازاڕەوە كە گۆڕانكاری بەسەر جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا هێناوە وەك، تەلەڤزیۆنی چەماوە، شاشەی مۆبایلی تایبەت و چەندین ئامێری دیكە كە هەر ئەم ساڵ لەلایەن كۆمپانیای ناوبراو كەوتنە بازاڕەوە. بەم دواییەش ئاوێنەیەكی سیحری دیجیتالی بەرهەم هێنا كە جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ ئەو ئاوێنە دیجیتالییانەی كە تا ئێستا جارجارە لەو لاپەڕەیەدا ئاماژەمان پێ كردوون.
ئاوێنەیەكە لە شاشەیەكی 55 ئینجی پێكەاتووە كە دەكرێت لە دیواری ماڵەوە یان سوپەرماركێتێك بدرێت. كاتێك شاشەكە دەكوژێتەوە ئەوە شاشەكە دەبێتە ئاوێنە، بەڵام لەوكاتەی كە پێكراوە و هەڵبووە چەندین تایبەتمەندیی گرنگ لە خۆی دەگرێت، بە راوەستان لە ئاست شاشەكە دەتوانی وێنەیەكی تەواوی خۆت بگریت واتە وێنەیەك لە هەموو لایەكەوە نیشانت بدات. هەروەها سوپەرماركێتەكان دەتوانن بۆ تێستكردنی بەرهەمەكانیان لەو ئاوێنەیە سوود وەربگرن. لەگەڵ ئەوەیدا هێڵی ئینتەرنێت وەردەگرێت، دەكرێت یادداشتەكان لەسەر شاشەكە بنووسی، هەروەها رۆژمێر و كاتژمێرێكی سەرنج راكێشیشە.
