خێراترین شەحنكەرەوە لە جیهاندا
شەحنكردن و بارگاوی كردنی ئامێرە دیجیتالییەكان تەنیا گرفتێكی ئەو ئامێرانەیە كە بە وزە كار دەكەن، كێشەكە هەر ئەوەندە نییە بەڵكو چەند ئامێرێكی دیجیتالیت هەبێت وەك مۆبایل، كامێرا، تەبلێت...تاد. هەركام پێویستی بە شەحنكەرەوەی خۆی هەیە. هەر بۆیە چەند شارەزایەكی بواری ئایتی ئامێری All-Dock یان داهێناوە كە لە كەمتر لە كاتژمێرێكدا چەندین ئامێر پێكەوە شەحن دەكاتەوە و هەرچەندە ئامێرێكە هیچ جێگەی كێبڵی نییە، بەڵام شوێنی دانانی زۆربەی ئامێرەكان لەخۆیدا هەیە. شەحنكەرەوەكە لە سێ سایزدا چێكراوە و چوار كەلێنی USB هەیە.
لەبەر ئەوەی كە زۆربەی وایەرەكان كەوتوونەتە ژێر شەحنكەرەوەكە و نابیندرێن، ستایلێكی سەرنج راكێشی هەیە، بەتایبەتی كە چەندین ئامێر پێكەوە شەحن دەبنەوە.
