ئامێرێك مۆبایلەكەت لە میكـرۆب و بەكتریا پاك دەكاتەوە
بەر لە مۆبایل دەگوترا پارە بەەۆی ئەوەی كە دەستاو دەست زۆر دەكات مەكۆی بەكتریا و میكرۆبە، بەڵام ئێستا دەگوترێت هاندەكانی مۆبایل شوێنیان گرتۆتەوە. لەم رۆژانەدا ئامێرێك بەناوی PhoneSoap بەرهەم هاتووە، كە هەم هاندەكەت شەحن دەكاتەوەو هەم لە میكرۆب و بەكتریا پاكی دەكاتەوە. ئەو ئامێرە بە سوود وەرگرتن لە تیشكی UV لەگەڵ ئەوەیدا مۆبایلەكە شەحن دەكاتەوە لە گشت ڤایرۆس و میكرۆبێكیش دەسڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەیدا ئامێری PhoneSoap شوێنێكیشە بۆ دانانی مۆبایلەكەت. تەنانەت گەر مۆبایلەكە لەناو سندوقچەی PhoneSoap دابێت و زەنگ لێبدات ئامێرەكە ئاگادارت دەكاتەوە.
