كۆمپیوتەرێكی بچووك بە سلایدشۆیەكی تایبەتەوە

كۆمپیوتەرێكی بچووك بە سلایدشۆیەكی تایبەتەوە
كۆمپیوتەرێكی بچووك بە سلایدشۆیەكی تایبەتەوە
كۆمپیوتەرە زەبەلاحەكان كە بە كۆمپیوتەری دیسكتۆپ یان سەر مێز ناسراون بەرەبەرە بچووك بوونەتەوە، بە جۆرێك كە دەكرێت لە جانتایەكی بچووك بخرێن و بچووكتر بن لە لاپتۆپێك. كۆمپانیای گیگابایت لە چێكردنی كۆمپیوتەری سەرمێزی بچووك لە ریزی پێشەوەدایە، لەم رۆژانەدا نوێترین كۆمپیوتەری سەرمێزی بەناوی Prix چێكردووە كە بە Brix projector ناسراوە، تایبەتمەندییەك كە ئەم كۆمپیوتەرە لەوانی دیكە جیا دەكاتەوە بوونی داتاشۆیەكی بچووكە كە شوێنی شاشەی دەگرێتەوە، بەكارهێنەر دەكرێت لەبەری شاشە لە پرۆژكتەر واتا داتاشۆیەكە سوود وەربگرێت. ئەم كۆمپیوتەرە دەكرێت بۆ نیشاندانی پرۆژە گرنگەكان، بۆ قوتابخانە و زانكۆكان و تەنانەت بۆ نیشاندانی فیلم لەكاتی سەیراندا سوودی لێوەربگیردرێت. مەودای نیشاندانی داتاشۆیەكە دەكرێت لە دوومەتر زیاتر بێت و كۆمپیوتەرەكە ببێتە سینەمایەكی بچووك. داتاشۆیەكە دەكرێت بە جیاش هەڵبكرێت و بەبێ ئەوەی كە كۆمپیوتەرەكە هەڵبكرێت، تەنانەت دەكرێت لە ئامێری دیكەش بخرێت. گشت تایبەتمەندییەكی كۆمپیوتەرێكی پێشكەوتوو لەم كۆمپیوتەرە بچووكەدا دەبیندرێت. رامەكەی 2 گیگابایتە. خێراییەكەی 1600 میگاهێرتزە و سیتسەمی وای فای و بلوتوسی هەیە.
Top