چاوخشاندنێك بە لێنزی زیرەكی سۆنی

چاوخشاندنێك بە لێنزی زیرەكی سۆنی
چاوخشاندنێك بە لێنزی زیرەكی سۆنی
كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی كە یەكێكە لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بواری بەرهەم هێنانی ئامێری دیجیتالی نوێ و پێشووتریش لە بواری بەرهەم هێنانی ئامێری ئەلكترۆنیدا مێژووییەكی لەمێژینەی هەیە، ساڵی رابردوو گەشانەوەی زیاتری بەخۆیوە دی و بەجۆرێك كە گۆڕانكارییەكی جددی لە بواری وێنەگرتن بە كامێرای مۆبایلدا هێنایە ئاراوە. لێنز (lens) واتە عەدەسەی جۆری QX بۆ وێنەگرتن بە مۆبایلی كامێرا بەرهەم هێنا. لێنزەكانی QXی سۆنی لەراستیدا بۆخۆیان كامێرایەكی پێشكەوتوون، تەنیا ئەوەندەی هەیە شاشەیان نییە بۆ سەیركردنی دیمەنەكان، بەڵام بەبێ وایەر بە مۆبایلە هۆشمەندەكانەوە و پەیوەند دەدرێن و كوالیتی ئەو وێنانەی بە مۆبایل دەگیردرێن چەندین بەرابەر دەكات، گرنگ نییە كامێرای مۆبایلەكەت چەند میگاپیكسلە و كوالیتی بەرزە یان كەم، بەڵكو بەهۆی ئەو لێنزانەوە كوالیتی وێنەكان دەبن بە پرۆفیشنال و وەك وێنەگرێكی پیشەییت لێدێت. لێنز واتە عەدەسەكان دوو جۆرن (QX10، QX100) جۆری یەكەمیان بچووكترە لەوەی تریان و هێزی گەورەكردنەوەی كەمترە، بەڵام جۆری دووەمیان واتە QX100 كوالیتی زۆر لەسەرێیە و وێنەكە سەد بەرابەر نزیك دەكاتەوە. خودی لێنزەكەش دەتوانێ وێنەبگرێت و بە سیستەمی بێ وایەری وای-فای بۆ مۆبایل یان تەبلێتی بەڕێ بكات، كوالیتی وێنەكانیش 18 میگاپیكسلە.
Top