پرۆگرامێك ئەوەی دەیڵێی دەنووسێت
قسەكردن لەبری تایب كردن گرنگییەكی زۆری هەیە و كارئاسانیی زۆر دەكات و چەندین گرفتیش كەم دەكاتەوە وەك هەڵەبڕی و خێرایی لە تایب كردندا و كەمبوونەوەی ئازاری پەنجەكان لەكاتی تایبدا. بۆ نووسین و تایب كردن بە زمانی ئینگلیزی چەند پرۆگرامێك هەن، كە ئەركیان ئەوەیە ئەوەی دەریدەبڕن بكاتە دەق. پرۆگرامی DRAGON NATURALLYSPEAKING دەكرێت بڵێین لە ریزی سەركەوتووترین ئەو پرۆگرامانەیە كە پەیڤەكان دەكاتە دەق. پرۆگرامەكە پشتیوانی لە پرۆگرامی بە سوودی WORD دەكات و بە وتەی داهێنەرانی پرۆگرامەكە دەتوانرێت دەنگی بەكارهێنەر بە وردبینی 99% بكاتە دەق.
