شاشەی مۆبایلەكەت لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەكەت ببینە

شاشەی مۆبایلەكەت لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەكەت ببینە
شاشەی مۆبایلەكەت لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەكەت ببینە
تەكنەلۆژیای HeadsUP كە زۆر لەمێژ نییە ئەم سیستەمە پەرەی سەندووە، خزمەتگوزارییەكی گرنگ لە ئۆتۆمبێلدا ئەنجام دەدات، ئەم سیستەمە وەك جامێكی شەفاف لەسەر شوشەی پێشەوەی ئۆتۆمبێل دادەنرێت، بەهۆیەوە مەودای رێگا، نزیكترین پەمپی بەنزین، شوێنە ترافیكەكان، رێژەی بەنزین...تاد لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەكەت نیشان دەدرێت. لەم دواییەدا سیستەمی ناوبراو پەرەی سەندووەو دەتوانێت لە رێگای بلوتوس یان USBیەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند بدرێت و شاشەی مۆبایلەكەت لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەكەت نیشان بدرێت، دەكرێت، كورتە پەیامەكان، ئیمێلەكان، پەیوەندییەكان و سیستەمی GPS لەسەر شاشەی پێشەوە ببینی. ئەگەر ئەو كاتانەی ئەكتیڤ نییە وەك جامێكی روون دەبیندرێت.
ئامێرەكە پێكهاتووە لە شاشەیەكی 11 ئینجی OLED روون، بڵندگۆ و مایكرۆفۆن، تیشكی سەرووی سوور، سینسەری ژیروسكۆپ لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئەپڵ دەگونجێت.
Top