كۆنترۆڵێكی جۆكەر بۆ گشت ئامێرەكان
لە ماڵەوەدا بۆ هەر ئامێرێك كۆنترۆڵێكی تایبەتیت هەیە؟ بۆ سپلیت و تەلەڤزیۆن و سەتەلایت و ...تاد بۆ هەر كام كۆنترۆڵێكی تایبەت بەكار دێنی؟ لەمەولا یەك كۆنترۆڵ بۆ گشت ئامێرەكان بەكار بێنە. ئەویش چ بەكارهێنانێك؟ هاتویەتە سەر كار و لەبیرت چووە سپیلتەكەت بكوژینیەوە، یان هەر لە شوێنی كارت دەتەوێ تەلەڤزیۆنی ماڵەوە هەڵبكەی و بكوژێنیەوە، بەهۆی كۆنترۆڵێكی جۆكەر گشت ئەركەكان ئەنجام دەدرێن، تەنانە ئەگەر مەوداكەش گەلێك دوور بێت. بەڵام لەسەرەتادا دەبێت بۆ ئەوەی كە بتوانی لەو كۆنترۆڵە سوود وەربگری، دەبێ مانگانە 10 دۆلار بدەی بە كۆمپانیای بەرهەمهێنی كۆنترۆڵەكە چونكە ئەو لە رێگای ئینتەرنێتەوە كۆنترۆڵی ئامێرەكان دەكات. ناوی كۆنترۆڵەكە IRIS Home Management Systemە. بۆ كۆنترۆڵكردنی سیستەمی ئەمنییەتی ماڵەوەش سوودی لێوەردەگیردرێت، تەنیا خاڵی لاواز لە كۆنترۆڵەكەدا ئەوەیە كە دەبێت مانگانە حەقی بەشداربوون بدەی، ئەگینا لەوەی كە لە رێگای دوورەوە كۆنترۆڵی ئامێرەكان دەكەی گەلێك سوودمەندە.
