چاوخشاندنێك بە ئیمپراتۆری ئۆتۆمبێلی 2013دا

چاوخشاندنێك بە ئیمپراتۆری ئۆتۆمبێلی 2013دا
چاوخشاندنێك بە ئیمپراتۆری ئۆتۆمبێلی 2013دا
لەسەرەتادا رەنگە پرسیارێك بێتەپێش كە ئایا ئۆتۆمبێل چ پەیوەندییەكی بە جیهانی ئایتییەوە هەیە، لە وەڵامدا دەبێ بڵێین كە ئۆتۆمبێلی ئەم سەردەمە زۆریان سمارت واتە هۆشمەندن و بەشێكی زۆری فەرمان و ئەركەكان بە شێوەی دیجیتالی رادەپەڕێنن، هەربۆیە پەیوەندییەكی زۆری بە جیهانی ئایتییەوە هەیە.
لە پێشانگای ساڵانەی Geneva motor show كۆمپانیای Ferrari نوێترین شاكاری خۆی خستەڕوو ئەویش ئۆتۆمبێلی جۆری Laferrariیە. هەركە سەیری دەكەی تەواو سەرنجت رادەكێشێ. ئۆتۆمبێلی ناوبراو خاوەنی مەكینەیەكی جۆری 3.6 لیتری 12 سلیندەرە كە هێزەكەی 789 ئەسپ (حصان)ە. لەگەڵ ئەوەیدا مەكینەیەكی كارەبایشی بۆ داندراوە كە هێزی 160 ئەسپە، لە ئاكامدا هێزی 949 ئەسپی هەیە. بە وتەی كۆمپانیاكە تەینا لە 3 چركەدا خێراییەكەی دەگاتە 100 كیلۆمەتر و لە 7 چركەدا دەگاتە 200 كیلۆمەتر و زۆرترین خێرایشی 330 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا. كۆمپانیای ناوبراو دەڵێت باشترین و خێراترین ئۆتۆمبێلە لە مێژووی كۆمپانیاكەدا.
Top