كاتژمێری دەست بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئۆتۆمبێل
كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر زۆر ئەركی لە كۆڵ شۆفێرەكەی كردۆتەوە، ئێستا كەم ئۆتۆمبێلیش هەیە خاوەنی كۆنترۆڵی خۆی نەبێت، بەڵام كۆمپانیای سامسۆنگ لەم بوارەدا چەند هەنگاوێك چۆتە پێشەوە و بە جۆرێك كە كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلی خستۆتە ناو كاتژمێری دەستەوە.
كاتژمێری ژیرۆكی سامسۆنگ (Galaxy Gear) وەك كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلی BMW I لێدێت. كاتژمێری هۆشمەندی سامسۆنگ هەر كۆنترۆڵێكی ئاسایی نییە بگرە زانیاریی ورد لەبارەی تەمەنی باتری، خێرایی لێخوڕین، داخستن و كردنەوەی دەرگاكان، رێككردنی كەشوهەوای ناو ئۆتۆمبێلەكە لە رێگای دوورەوە ئەنجام دەدرێت، تەنانەت دەكرێت بە دەنگی خۆت فەرمانی پێ بكەی كە ئۆتۆمبێلەكە هەڵبكرێت یان بكوژێتەوە.
