چاوخشاندنەوەیەك بە نوێترین تەبلێتی گەلاكسی

چاوخشاندنەوەیەك بە نوێترین تەبلێتی گەلاكسی
چاوخشاندنەوەیەك بە نوێترین تەبلێتی گەلاكسی
سامسۆنگ بە بەرهەم هێنانی زنجیرەی گەلاكسی وەك كامێرا، مۆبایل، تەبلێت..تاد خۆی هێنایە ریزی كۆمپانیا سەركەوتووەكانی بواری بەرهەم هێنانی ئامێری دیجیتالی نوێ. نوێترین تەبلێتی گەلاكسی هەر سەر بەزنجیرەی گەلاكسی نوتە، تەبلێتەكە كە وەك گەورەترین تەبلێتی سامسۆنگ سەیر دەكرێت، شاشەی تەبلێتەكە 12 ئینجە، بەو شاشە مەزنە دەكرێت لە یەك كاتدا چەند پرۆگرامێك پێكەوە بكەیەوە یان لەیەك كاتدا تایب بكەی و سەیری فیلمیش بكەی. كوالیتی نیشاندانەكەی زۆر لەسەرێیە. لەهەر لایەكەوە سەیری تەبلێتەكە بكەی وێنەكە كوالیتی خۆی لەدەست نادات هەتا لەبەر تیشكی خۆریش. رامەكەی 3 گیگابایتە، كامێرای پشتەوەی 8 میگاپیكسلە و ەی پێشەوەی 2 میگاپیكسلە. میمۆری ناوخۆی 32 هەتا 64 گیگابایتە و دەكرێ زیاتریش بكرێت. پێنووسی هۆشمەندی جۆری S pen ی لەگەڵدایە. كیبۆردی تەبلێتەكە زۆر لە شێوەی كیبۆردی كۆمپیوتەر دەچێت. كاركردن لەسەر كیبۆردەكە بەهۆی ئەوەی كە شاشەی تەبلێتەكە مەزنترە زۆر گونجاوە، پەنجەی بەكارهێنەر بەتەواوی لەسەر شاشەكە جێی دەبێتەوە. دەیان پرۆگرامی تایبەتی تێدایە كە لە تەبلێتەكانی دیكە دا نییە، بۆ نموونە پرۆگرامەكانی ئۆفێس دەكرێت هەموو ئەركێكیان پێ ئەنجام بدرێت.
Top