شەحنكەرەوەیەكی بچووك وزە بۆ ئۆتۆمبیلیش دابین دەكات

شەحنكەرەوەیەكی بچووك وزە بۆ ئۆتۆمبیلیش دابین دەكات
شەحنكەرەوەیەكی بچووك وزە بۆ ئۆتۆمبیلیش دابین دەكات
بێگومان رەنگە زۆرتان بەسەرهاتبێ كە لەنێو چەقی رێگادا یان لە قەرەباڵغی و ترافیكی ئۆتۆمبێلەكاندا، ئۆتۆمبێلەكەتان بكوژێتەوە، جا چونكە ئەم سەردەمە بە زۆری ئۆتۆمبێلەكان ئۆتۆماتیكن ئیدی بە پاڵدانیش هەڵنابێتەوە و دەبێت چەتاڵ بكرێت، ئەو كات گەر وایەرچەتاڵیشت پێ بێت دەبێت داوا لەیەكێك بكەیت بە خێرا خۆی چەتاڵی باتری ئۆتۆمبێلەكەت بكات، بەڵام تەكنەلۆژیای نوێ چارەی بۆ ئەمەش دۆزیوەتەوە وەك ئەم شەحنكەرەوە بچووكە كە بە جۆری Jumpack ناسراوە و لەلایەن كۆمپانیای Cobra electronic بەرهەم هاتووە. دەتوانێت وزە بە باتری ئۆتۆمبێلەكەت ببەخشێت. كە سەیری دەكەی لە شەحنكەرەوەیەكی لاپتۆپ دەچێت بەڵام لەناوخۆیدا باترییەكی 7500 میلی ئەمپێری هەیە و بە ئاسانی دەتوانێت ئۆتۆمبێلێك پێبكات. بۆ شەحنكردنەوەی، ئەم ئامێرە پێویستە سێ هەتا چوار كاتژمێر لەسەر كارەبا بێت، هەرچەندە ئەركی سەرەكی شەحن كردنەوەیەكی سەفەری لاپتۆپ و مۆبایلە.
Top