سۆنی و داهێنانێكی نوێ
هەرچەندە ئێستاكە لە ئۆتۆمبێلە پێشكەوتوو و نوێیەكاندا كێشەی دەنگ و رادیۆ و دانانی فلاش میمۆری و سی دی نییە، بەڵام كۆمپانیای سۆنی ویستوویەتی لەم بوارەشدا هەنگاوێك هەڵبگرێت كە كۆمپانیاكانی دیكە ئەنجامیان نەداوە، ئەویش بەداهێنانی ئامێری XSP-N1BT ئەو ئامێرە مۆبایلە هۆشمەندەكان دەكاتە سیستەمی بڵاوكردنەوەی دەنگ لە ئۆتۆمبێلدا. لەگەڵ ئەوەیدا كە مۆبایلەكە رادەگرێت لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكە لە پەیوەندی دادەبێت. بۆ گشت مۆبایلێكی سمارتیش دەگونجێت وەك ئایفۆن و سیستەمی ئەندرۆید. جگە لەوەش لە رێگای كێبڵی USBیەوە مۆبایلەكە شەحن دەكاتەوە.
