فلاش میمۆری تەنیا بۆ مۆبایل و تەبلێت

فلاش میمۆری تەنیا بۆ مۆبایل و تەبلێت
فلاش میمۆری تەنیا بۆ مۆبایل و تەبلێت
گوڵە شەكرۆكە یان بە واتا ئینگلیزییەكەی (Flower candy)، ناوی ئەو كۆمەڵە فلاش میمۆرییە كە لەلایەن كۆمپانیای Apacer ەوە بەرهەم هاتووە. دیزاینی فلاش میمۆرییەكە سەرنجڕاكێشە، ئەم فلاش میمۆرییە تەنیا بۆ مۆبایل و تەبلێت دەبێت و بۆ كۆمپیوتەر نابێت چونكە سەری فلاشەكە تەنیا دەچێتە ناو ئەو كەلێنەی مۆبایل كە كێبڵی شەحنكردنەوەی لێدەدرێت، فلاش میمۆرییەكە خێراییەكەی زۆر باشە و زۆرتریش بۆ ئەو مۆبایلانە دەگونجێت كە سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، دیزاین و ستایلەكەی زیاتر بۆ ژنانە دەگونجێت. بەهۆی ئەو فلاشەوە بۆ راگواستنی فایلەكان پێویست بە بلوتوس و وای-فای ناكات دەكرێت بە ئاسانی بیانخەیە سەر فلاشەكە و ئیدی لەسەر مۆبایلێكی دیكەیان دابەزێنێ. فلاشەكە جۆری 8 و16 و 32 گیگابایتی هەیە، جگە لەوەش دەكرێت بەهۆی سەرێكی USB كە لەگەڵ خودی فلاشەكە دایە بۆ كۆمپیوتەر و لاپتۆپێیش سوودی لێوەربگری.
Top