كامێرای گالاكسی هەنگاوێك بۆ پێشەوە

كامێرای گالاكسی هەنگاوێك بۆ پێشەوە
كامێرای گالاكسی هەنگاوێك بۆ پێشەوە
لە سەرەتای ساڵی 2014دا كۆمپانیای سامسۆنگ كامێرا مۆبایلەكەی خۆی كە بە كامێرای گالاكسی ناسراوە پەرەپێدا و كامێرای Galaxy2 ی بەرهەم هێنا. ستایل و دیزاینی گالاكسی2 هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ كامێرای گالاكسی1، بەڵام لە بواری هاردوێرەوە گۆڕانی بەسەرداهاتووە، بۆ نموونە پرۆسیسەرەكە بۆتە 4 و خێراییەكەی 1.6 گیگاهێرتزە و هەروەك بەرێ 16 میگاپیكسلە و توانای گەورەكردن و هێنانە پێشەوەی 21بەرابەرە، رامەكەی دوو گیگایە و شوێنی داكردنی داتاكانی 8 گیگابایتە، هەرچەندە دەكرێت میمۆری 64 گیگابایتیشی بۆ دابندرێت. بە ئاسانی لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و بەبێ كۆمپیوتەر دەكرێت وێنەكان بۆ سەر فەیسبووك یان ئیمێلەكەت بەڕێ بكەی. هەروەها دەكرێت دەیان پرۆگرام و گەمەی ئەندرۆیدی لەسەر كامێراكە دابندرێت.
Top