پێنج ئامێر لە یەك ئامێردا

پێنج ئامێر لە یەك ئامێردا
پێنج ئامێر لە یەك ئامێردا

ئەو سەردەمە بەسەرچوو كە ئامێرەكەت تەنیا یەك ئامێر بێت، واتە تەلەڤزیۆنی ماڵەوە تەنیا ئەركی نیشاندانی كەناڵەكان بێت، بەڵكو دەكرێت وەك كۆمپیوتەر كاری ئینتەرنێتیشی پێ بكرێت، وەك ئەو لاپتۆپەی كۆمپانیای توشیبا كە لەیەك كاتدا دەبێتە پێنج ئامێر، لەكاتی ئاساییدا وەك لاپتۆپە، بەڵام كە شاشەكەی بسووڕێنی دەبێتە تەبلێتێكی تەواو، سێ حاڵەتەكەی دیكەش بە یارمەتی ئەو كیبۆردەیە كە جیا دەبێتەوە لەگەڵ ئەو پارچەیەی كە شاشە و كیبۆردەكە پێكەوە دەبەستێتەوە. بۆ نموونە دەبێتە تەلەڤزیۆنێك كە لە دیوار بدرێت یان وەك كۆمپیوتەرێكی سەرمێزی لێدێت.
Top