بووكەڵەیەك بۆراپەڕاندنی ئەركەكانی ماڵەوە
ئەم بووكەڵەیەی كە وێنەكەی دەبینن، ئەوە بووكەڵەی گەمەكردنی منداڵان نییە، بەڵكو ئامێرێكی گرنگی چاودێرییە بەسەر ماڵەوە. بووكەڵە ژیرۆكەكە لەگەڵ مۆبایل یا تەبلێت پەیوەند دەدرێت و زانیاری پێویست لەناو ژوورەوە بۆ خاوەنەكەی بەڕێ دەكات. هەرچەندە شێوەكەی وەك بووكەڵەی “بارباپاپا”یە كە نەوەكانی پێشوو فیلمە كارتۆنییەكەیان دیوە. بووكەڵە ژیرۆكەكە زانیارییەكان لە رێگای هەستەوەرێك بەناوی Motion Cookie وەردەگرێت و پاشان بۆ بەكارهێنەری بەڕێ دەكات، هەستەوەرەكان جووڵە و هاتوچۆی كەسەكانی ژوورەوە، كەش وهەوا دەناسێ و بۆ نموونە ئەگەر كەسێك بێتە ژوورەوە ئاگادارتان دەكاتەوە، یان ئەگەر لەبیرتان چووبێت دەرمانەكانتان لەكاتی دیاریكراودا بخۆن بیرتان دەخاتەوە، بووكەڵەكە دەكرێت چاودێریی هەر شتێك بكات، بۆ نموونە دەكرێت چاودێریی ژووری چێشتخانە بكات و ئەگەر كەسێك لە مەنجەڵی خواردنەكە نزیك بووەوە ئاگادارتان بكاتەوە، بە كورتی بووكەڵە بووكێكە بۆ ماڵەوە.
