بە دەنگی خۆت ئامێرەكانی ماڵەوە كۆنترۆڵ بكە!
حەز دەكەی كاتێك نیازت هەیە گلۆپی ماڵەوە بكوژێنیەوە، راستەوخۆ بڵێی “گلۆپەكە بكوژێوە” ئەویش دەستبەجێ بكوژێتەوە! یان كاتێك نیازت هەیە دەنگی تەلەڤزیۆنەكەت كەم یان زۆر بكەی بە دەنگی خۆت فەرمان بە تەلەڤزیۆنەكەت بكەی، یان ساردی و گەرمی سپیلەتەكەت بە دەنگی خۆت و بە فەرمانی خۆت جێبەجێ بێت؟!
یەكێك لەو ئامێرانەی كە پیشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا نیشاندرا ئامێری Ivee sleek بوو كە بەهۆیەوە دەكرێت بەدەنگی خۆت كۆنترۆڵی ئامێرەكانی ماڵەوەت بكەی، بەشێك لەو ئامێرانە ئەوانەن، گلۆپەكان، سپیلت، دەرگاكانی ماڵەوە، تەلەڤزیۆن و مۆبایل...تاد بەڵام دەبێت گشت ئەو ئامێرانە بە تۆڕێكی وای-فای ماڵەوە پەیوەند بدرێن.
ئامێرەكە لە كاتژمێرێكی سەرمێز دەچێت، بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە دەڵێت ئامێرەكە تەنیا چەند دەنگێكی دیاریكراو ناناسێت و بەڵكو دەیان دەنگ دەناسێت، بۆ نموونە ئەگەر پێی بڵێیت گەرمی سپلێتەكە 25 پلە بێت راستەوخۆ سپیلتەكە دەكاتە 25 پلە، بەڵام گەر بڵێی هەوا ساردە ئەوە راستەوخۆ فەرمان بە دوا پلەی سپلیتەكە دەدات.
