كاتژمێر یان مۆبایل؟
بەپەرەسەندنی مۆبایلە سمارتە نوێیەكان، گرنگییەكی زۆریش بە كاتژمێری دەست درا، كاتژمێری دەست كە لەو چەند ساڵەی دواییدا بازاڕیان بەرەو ساردی دەچوو و كەمتر لە گەنجەكان ئامادەبوون كاتژمێر لەدەست بكەن، ئێستا بە داهاتنی كاتژمێری هۆشمەندی دیجیتالی كە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت بازاڕی كاتژمێر گەرم بووە. كاتژمێری Pine كە یەكێكە لە كاتژمێرە سمارتەكان جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ كاتژمێرەكانی پێش خۆی، چونكە لە راستیدا خۆی بەتەنیا مۆبایلێكە و كە سیتسەمی ئەندرۆیدی لەسەرە. رامەكەی 512 میگابایتە و رامەكەی زیاتر لە 32 گیگابایتە، هەروەها وەك زۆربەی مۆبایلە هۆشمەندەكان كامێرایەكی 5 میگاپیكسلیشی لەسەرە كە فلاشی جۆری LED هەیە و جگە لەوەش كامێرایەكی جۆری VGA بۆ چاتكردن تێدایە. شاشەكەی كاتژمێرە مۆبایلەكە 2.4 ئینجە و سیستەمی چوارەمی ئەندرۆیدی لەسەرە.
