دەستبەندێكی هۆشمەند ئەركی مۆبایلیش ئەنجام دەدات

دەستبەندێكی هۆشمەند ئەركی مۆبایلیش ئەنجام دەدات
دەستبەندێكی هۆشمەند ئەركی مۆبایلیش ئەنجام دەدات
لە پێشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا ئەو ئامێرە دیجیتالییە هۆشمەندانەی كە لە پەنجە یان لەدەست یا لەسەر دەخرێن سەرنجێكی زۆری ئامادەبووانی پێشانگاكەی رادەكێشا.
كۆمپانیای Razer nabu بازووبەند یا بە واتایەكی دیكە مەچەكبەندێكی هۆشمەندی خستەڕوو كە جیاوازییەكی زۆری هەبوو لەگەڵ دەستبەندەكانی پێشوو، چونكە تێكەڵەیەك بوو لە كاتژمێری سمارت و بازووبەندی دیجیتالی. وەك كاتژمێرێكی ژیرۆك لەگەڵ ئامێرەكانی ئەندرۆیدی یا سیستەمی iOS لە رێگای بلوتوسەوە پەیوەند دەدرا، بەهۆیەوە زانیاری سەبارەت بە پەیوەندییەكان، كورتە پەیامەكان و ئیمێلەكانی نیشان دەدات. پێچەوانەی كاتژمێرە هۆشمەندەكان كە زانیارییەكانی لەسەر مەچەك نیشان دەدات و هەركەس سەیری بكات دەیبینێ، لەو مەچەكبەندەدا دوو شاشەی OLED هەیە، كە یەكیان لەسەر مەچەكە و ئەوی تریان لە خوارەوەیە زانیاری سەبارەت بە هاتنی كورتە پەیام و پەیوەندی و ئیمێل لەسەر شاشەی دووەم نیشان دەدرێت بۆ ئەوەی كە كەسی تر نەیبینێ. هەروەها رێژەی كالۆری سووتاو لە جەستەدا، ئەو مەودایەی كە بڕیوتە، ئەو هەنگاوانەی كە هەڵتەێناون و ئەو قادرمانەی كە بەسەریان كەوتووی دەژمێرێت، هەروەها كاتژمێرەكانی پشوودان و خەویش نیشان دەدات.
Top