كیبۆردێكی تایبەت و سەرنجڕاكێش بۆ مۆبایل
هەر لەو لاپەڕەیەدا زۆر جاران كیبۆردی تایبەت بە مۆبایلمان ناساندوە و ئاماژەمان بە جۆرەكانی كردووە، بەڵام هەر رۆژە داهێنانی نوێ دەكەوێتە بازاڕ و كیبۆردی مۆبایلیش جۆری دیكەیان بەرهەم دێن.
كیبۆردی جۆری Tregrip بۆ تەبلێت و مۆبایلی سمارت چێكراوەو تاكو بەكارهێنەران بتوانن بەبێ گرفت وەك كیبۆردی كۆمپیوتەر ئەركەكانیان وەك نووسینی بابەت، یان نووسینی كورتەنامە بەهۆی ئەو كیبۆردەوە بنووسن، هەروەك لەوێنەكەدا دەیبینن، مۆبایل یا تەبلێتەكە دەكەوێتە ناوەندی كیبۆردەكە و دوگمەكان بەسەر دوو بەشی راست و چەپدا دابەشكراون، جگە لەوەش كیبۆردەكە ماوسێكی تایبەتیشی تێدایە كە دەكرێت وەك ماوسی كۆمپیوتەر سوودی لێوەربگیردرێت.
