پرۆگرامێك بۆ تۆماركردن و دەستكاری كردنی دەنگ

پرۆگرامێك بۆ تۆماركردن و دەستكاری كردنی دەنگ
پرۆگرامێك بۆ تۆماركردن و دەستكاری كردنی دەنگ
پرۆگرامگەلێكی زۆر هەن بۆ دەستكاری كردن و تۆماركردنی دەنگ، ئەم پرۆگرامانە بۆ ئەوانەی كاری موزیك یان مۆنتاژی فیلم و گۆرانی دەكەن زۆر سوودمەندە، پرۆگرامی n-Track studio پرۆگرامێكی بەهێزە لە بواری تۆماركردن و دەستكاری كردنی موزیك و دەنگدا. بە ئاسانی دەتوانن بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە كۆمپیوتەرەكەتان بكەن بە ستۆدیۆیەكی دەنگ. لە تایبەتمەندییەكانی ئەو پرۆگرامە ئەوانەن، تۆماركردنی دەنگ، دەستكاری كردنی دەنگ بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵی، دانانی ئیفێكتی جۆراوجۆر لەسەر دەنگ، چێكردنی سی دی دەنگ و دەیان تایبەتمەندیی دیكەش. هەروەها بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانیت ئەو كاسێتانەی كە دەنگەكانیان تێكچووە باش بكەیەوە، هەروەها ئەو كاسێتانەی كە كوالیتی دەنگەكەیان بێ هێزە بەرێیەسەرێ. دەكرێت گشت جۆرێكی CD و DVD دەنگی پێ دروست بكرێت. لەگەڵ گشت سیستەمەكانی ویندۆزیشدا دەگونجێت.
Top