تۆماركردنی سات بە چاویلكەی كامێرادار

تۆماركردنی سات بە چاویلكەی كامێرادار
تۆماركردنی سات بە چاویلكەی كامێرادار
كۆمپانیای Liquid image لە ریزی ئەو كۆمپانیانە دادێت كە چالاكییەكانیان لە بواری ئامێری وەرزشیدا چڕكردۆتەوە، دوایین بەرهەمی كۆمپانیای ناوبراو كە لە پیشانگای ساڵانەی CES2014 دا نیشاندرا، چاویلكەیەك بوو كە كامێرای لەسەر بوو، دەكرا لەژێر ئاو و لە دەرەوەی وێنە بگرێت، بۆ نموونە هەم وەرزشوانی مەلەوان دەكرێت وێنە بگرێت و هەم وەرزشوان پایسكلسوار و خلیسكێنی سەربەفر. چونكە كامێراكە لەسەر چاویلكەكە داندراوە و بەكارهێنەر هەر راست ئەو وێنەیە دەگرێت كە بە چاو دەیبینێ. لەم كامێرا چاویلكەیەدا سوود لە سیستەمی GLTE4یش وەرگیراوە كە بەهۆی ئەو سیستەمەوە راستەوخۆ بەكارهێنەر وێنەگیراوەكان بۆ سەر تۆڕی ئینتەرنێت دەنێرێت. جگە لەوەش سیستەمی وایەرلەیسی وای-فای و بلوتوسی هەیە. كامێراكە هەشت میگاپیكسلیە و دەتوانێت بە كوالیتی ئیچ دی وێنە بگرێت.
Top