سەرنجڕاكێشترین دیزاینی لاپتۆپ

سەرنجڕاكێشترین دیزاینی لاپتۆپ
سەرنجڕاكێشترین دیزاینی لاپتۆپ
كۆمپیوتەری لاپتۆپ تا رادەیەكی زۆر شوێن پێی كۆمپیوتەری سەرمێز واتە كۆمپیوتەری دیسكتۆپی لەق كردووە، هەرچەندە ركابەری نوێش بۆ لاپتۆپ وەك تەبلێت و ئولترابوك هەیە، بەڵام لاپتۆپ شوێنی خۆی لەدەست نەداوە، نوێترین و سەرنجڕاكێشترین لاپتۆپ ئەوەیە كە وێنەكەی لێرەدا دەبینن، لاپتۆپێكی لەمسی كە دەكرێت شاشەكە بۆ هەر چوارلا بسوڕێندرێت و لاپتۆپێك لە نێوان دیسكتۆپ و لاپتۆپدا.
لاپتۆپی جۆری Aspire R7ی كۆمپانیای ئەیسەر بەهۆی تایبەتمەندییەكی نوێ كە بە Ezel ناسراوە دەكرێت شاشەكەی بۆ هەر لایەك بسوڕێنی. لەو لاپتۆپەدا بە ئاسانی دەكرێت تایپ بكەی. ئەو تایبەتمەندییە نوێیە وا دەكات بەكارهێنەر چۆن حەز بكا شاشەكەی وا دابنێت. بەجۆرێك كە بەشی خوارەوەی لاپتۆپەكە لێبكرێتەوە وەك كۆمپیوتەرێكی سەرمێزی لێبێت. یان دەكرێت شاشەكە بۆ پشتەوە بنووشێتەوەو ئیدی لاپتۆپەكە ببێتە تەبلێت. ئەم لاپتۆپە لە ویندۆز8 سوود وەردەگرێت و شاشەكەی زیاتر لە 15 ئینجە و كوالیتی نیشاندانەكەی فول ئێچ دییە. رامەكەی 6 گیگایە و هاردەكەی 500 گیگایە.
Top