پرینتەرێكی بچووك و توانایەكی زۆر
پرینتەری بچووك و پورتێبڵی Pocket photo2 جۆری (PD239)پرینتەرێكی گونجاوە بۆ هاوبەشی كردنی وێنە. ئەم پرینتەرە كە بەرهەمی كۆمپانیای ئێل جێیە، بەهۆی سیستەمی وایەرلەیسی NFC و بلوتوسەوە ئەو هەلە بۆ بەكارهێنەرانی دەڕەخسێنێ كە وێنەكانی سەر مۆبایل و تەبلێتەكان بە ئاسانی بخاتە سەر كاغەز و لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS دەگونجێت. بۆ گەشت و سەفەر گونجاوە. هەروەها پرۆگرامێك كە لە پرینتەرەكەدا هەیە دەكرێت وێنەكەت دەیان ئێفێكتی جۆراوجۆری بۆ دابنێی، وەك ئەوەی وێنەكەت بخەیە ناو چوارچێوەی جوان یان دیمەنی دارودرەخت و گوڵ و گوڵزار لەگەڵ وێنەكەت دابنێی. لەم پرینتەرەدا پێویست بە هیچ جۆرە مەرەكەبێك یان تونەرێك ناكات، چونكە لە تەكنەلۆژیای ZINK سوود وەردەگرێت و ئەم تەكنەلۆژیا لە گەرمادا بۆ ئەكتیف كردنی رەنگەكان كە كاغەزی تایبەت بەخۆی هەیە سوود وەردەگرێت، ئەم تەكنەلۆژییە وێنەكان زۆر باشتر رادەگیرێت و پەڵەی كەمتر دەخاتە سەر وێنە. پرینتەرەكە لە هەر شەحنكردنەوەیەكدا دەتوانێت 30 وێنە چاپ بكات.
