پایسكلێك هەوای پاك بڵاودەكاتەوە

پایسكلێك هەوای پاك بڵاودەكاتەوە
پایسكلێك هەوای پاك بڵاودەكاتەوە
ئایا دەزانن لەنێوان دە ئامێری گرنگ و بە سوود كە مرۆڤ بەرهەمی هێناوە چ ئامێرێك لە ریزی یەكەمدایە، ئۆتۆمبێل؟ فڕۆكە؟كۆمپیوتەر؟ نەخێر هیچ كام لەو ئامێرانە لەریزی یەكەمدا نین، باشترین و بەسوودترین ئامێر لە ریزی دە داهێنانی گرنگ پایسكل واتە ئەسپە دارینە یان دووچەرخە لە ریزی یەكەم دێت. چونكە تەنیا ئەو ئامێرە هیچ زیانێكی بۆ ژینگە نییە جگە لەوەی تەندروستییەكی باش بە خاوەنەكەی دەبەخشێت و لە قەڵەوی دووری دەخاتەوە، بچووكترین زیانیشی بۆ ژینگە نییە، پێچەوانەی ئۆتۆمبێل و فڕۆكە كە لەبواری تەندروستییەوە هیچ سوودێكیان بۆ خاوەنەكەی نییە و زیانێكی زۆریش بە ژینگە دەگەیەنن و بەهۆی دوكەڵی پیسیانەوە ژینگە هەر وێران دەكەن.
زانایانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ لەمڕۆژانەدا جۆرێك لە پایسكیلیان بەرهەم هێناوە كە لەكاتی رۆیشتندا هەوای شەقامەكانیش پاك دەكاتەوە! ئەم پایسكلە لەلایەن كۆمپانیای لایت فاگ لە بانكۆك چێكراوە هەرچەندە هەتا ئێستا تەنیا نموونەكەی بەرهەم هاتووە و نەكەوتۆتە بازاڕەوە. ئەو پایسكلە ئەلەمنیۆمە و سیستەمێكی فتۆسنتزی تێدایە كە ئەركەكەی ئەوەیە ئاو و وزەی ئەلكتریكی بكات بە ئوكسجینێكی پاك. فیلتەری پاكڕاگرتنی هەوا لەسەر سوكانی پایسكلەكەیە كە هەوای و پیس و غازی ژاراوی ئۆتۆمبێلەكان وەردەگرێت و هەوای پاك دەردەداتەوە.
Top