دەستەوانەش دەبێتە مۆبایل
ژیان لە سێبەری تەكنەلۆژیای نوێدا بە جۆرێكی لێهاتووە تەنانەت دەستەوانەش دەبێتە مۆبایل! لەم رۆژانەدا دەستەوانەیەكی نوێ كەوتە بازاڕەوە كە بەهۆیەوە دەكرێت كار لەسەر شاشەی لەمسی مۆبایلە هۆشمەندەكان بكەی و تەنانەت قسەش لەگەڵ كەسانی دیكە بكەی.
ئەو خانمەی كە لەوێنەكەدا دیارە ئەوە گاڵتە ناكات و لاسایی تەلەفۆن كردن ناكاتەوە هەر بەراست بەهۆی ئەو پەنجەوانەی لەدەستی دایە دەتوانێت پەیوەندی بكات و پەیوەندی وەربگرێت. پەنجەوانەكە بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایلەكان پەیوەند دەدرێت و لە پەنجەی شادەدا بڵندگۆیەكی بچووك و لە پەنجەی بچووك (توتە)شدا مایكرۆفۆنێك هەیە بەهۆی ئەو پەنجەوانە شەوە دەتوانی ئەوەندەی حەزت لێیە لەگەڵ دۆستانت قسە بكە.
