لەم مۆبایلەدا بە وێنەكێشان پەیوەندی بگرە
لە نێو هەزاران جۆری مۆبایلدا هەڵبژاردنی مۆبایلێك كە بۆ منداڵان و بەساڵاچووان بێت دژوارە، چونكە ئەوان توانای لەبەركردن ژمارە و بەدواداگەڕانی ژمارە خەزنكراوەكانیان نییە، بۆیە مۆبایلێكی تایبەت بە منداڵ و بەساڵاچووان بەرهەم هاتووە كە لەبری ئەوەی كە دوگمەی ژمارەی هەبێت تەنیا وێنەیەك دەكێشیەوە و لەبری ژمارەیەك دایدەنێی و بە ئاسانی پەیوەندی دەكەی.
لە هەندێك مۆبایلدا دەیبینین بەتایبەت نەخوێندەواران سوودی لێوەردەگرن، كە لە پەنا ژمارەكەدا وێنەی گوڵێك، پەپوولەیەك، تۆپێك..تاد هەیە، بە هۆی ئەو هێمایانەوە بەكارهێنەر ژمارەكە دەناسێتەوە. ئەم هاندەی مۆبایلیش تەنیا بە كێشانی وێنەیەك كە پێشووتر لەبری ژمارەیەك داتناوە دەتوانی پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بگری.
