یەكەمین كۆمپیوتەری یەكپارچەی كرۆم باس
سیستەمی كرۆم كە سیستەمی تایبەت بە كۆمپانیای گوگڵە زۆر لەمێژ نییە بۆ كۆمپیوتەر داندراوە، هەرچەندە ئەو سیستەمە هەتا ئێستا جێگیر نەبووەو پێشوازییەكی ئەوتۆی لێوە نەكراوە بەڵام رۆژێك دادێت شوێنی خۆی دەكاتەوە، چونكە قەبارەی سیستەمەكە زۆر كەمە و لە باری ئەمنییەتییەوە زۆر لەسەرێیە، گشت خزمەتگوزارییەكانی گوگڵ دەیگرێتەوە.
لەم ماوەیەدا كۆمپیوتەرێكی تایبەت بەو سیستەمە بە كوالیتی Full HD IPS هاتە بەرهەم. كۆمپیوتەری یەكپارچەی Chromebase لە ساڵی 2014دا دەكەوێتە بازاڕەوە.
ئەم كۆمپیوتەرە لەلایەن كۆمپانیای LGیەوە بەرهەم هاتووە. شاشەكەی 21.5ە. ستایل و دیزاینێكی سەرنجڕاكێشی هەیە. هەروەها ئەو كۆمپیوتەرە بەبێ بەرامبەر لە دەیان هەزار پرۆگرامی بە سوودی ماركێتی مەجازی گوگڵ سوود وەردەگرێت. تەنانەت هەندێكیان بەبێ ئەوەی كە هێڵی ئینتەرنێتیش هەبێت سوودیان لێوەردەگیردرێت. كۆمپیوتەرەكە لە بواری ڤایرۆس و ئەمنییەتەوە كێشەی نییە چونكە خودی گوگڵ چاودێری دەكات.
