لە داهاتوودا روبۆتە فڕۆكەكان دەبنە تەكسی ئاسمانی

لە داهاتوودا روبۆتە فڕۆكەكان دەبنە تەكسی ئاسمانی
لە داهاتوودا روبۆتە فڕۆكەكان دەبنە تەكسی ئاسمانی
هەرچەندە رەنگە ەێشتا زوو بێت بۆ داهێنانی رۆبۆتی فڕۆك و زیاتر لە چوارچێوەی خەیاڵدابێت، بەڵام هەوڵدراوە بەراستی رۆبۆتی فڕۆك بەێنرێتە بەرهەم.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەزنی ئامازۆن رایگەیاند كە كۆمپانیاكەیان هەوڵیداوە لەداهاتوودا ئەو كەلوپەل و ئامێرانەی لە كۆمپانیاكەیان دەكڕدرێت بە رۆبۆت و بە ئاسماندا بۆ كڕیارەكان بگوازنەوە و بەوتەی ئەم بەڕێوەبەرە لە ماوەی نیو كاتژمێردا كەلوپەلەكە بگاتە دەستی كڕیارەكان.
رۆبۆتە فڕۆكەكانی كۆمپانیای ناوبراو بە prime air ناسراون، گۆیا لەمێژساڵە كۆمپانیای ئامازۆن نیازی هەیە ئەو داهێنانە خەیاڵییە بكاتە راستی.
رۆبۆتە فڕۆكەكان ئێستاكە توانایان هەیە تاكو كێشی 2280 گرام بە ئاسانی بگوازنەوە، لە ناوەند و سوپەرماركێتەوە تا مەودای 16 كیلۆمەتر دەڕۆن.
Top